یەکێتی لێکۆڵینەوە لە سێ دۆسیەدا دەست پێدەکات
(0) /
میدیای سەر بە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە ئەم حیزبە لێکۆڵینەوە لە سێ دۆسیەدا دەست پێدەکات.
لە ڕاپۆرتێکی میدیای سەر بە بافڵ تاڵەبانی، ڕووداوەکانی 8 ی تەمموز بە شۆڕش ناوبراوە و هاتووە کە گۆڕانکارییەکان بە ئامانجی نەهێشتنی گەندەڵی و قاچاخچێتی بەردەوام دەبێت.
لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە کە لێکۆڵینەوە لە سێ دۆسیەدا دەست پێدەکات کە بریتین لە:
ئەوانەی کە بە شەوێک بوون بە کوڕێک و ئەوەی بە نایاسایی دەستیان کەوتووە لێیان بسێندرێتەوە.
لێکۆڵینەوە لەو زەوییانەی کە داگیر کراون.
لێکۆڵینەوە لەو پارانەی کە ڕەوانەی دەرەوەی عێراق کراون.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بنبڕکراوە و ئەو ڕێڕەوەی پێشتر بواری بۆ گەندەڵکاران ڕەخساندبوو، وشککراوە./.
تێبينيێك بنێرە: