سەرچاوەکانی ئیسرائیل: ئەورووپییەکان هەڕەشەیان لە مەحمود عەباس کردووە

(0) / / ئەورووپا / فەڵەستین


Feb 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسانی ئەورووپی هەڕەشەی کەمکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانیان لە سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین کردووە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئای 24 ڕایگەیاندووە کە چەند بەرپرسێکی ئەورووپی پەیامێکیان بۆ مەحمود عەباس ناردووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەڵەستین دەربکات، ڕوبەڕوی کەمکردنەوەی هاوکارییە داراییەکانی ئەورووپا دەبێتەوە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە هاوکارییە داراییەکانی ئەورووپا بۆ دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ساڵانە دەگاتە 600 ملیۆن یۆرۆ و ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتەکەی جۆبایدن هێشتا هەڵوێستێکی لە سەر هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین نەبووە.

هاوکات لە گەڵ ئەمەش، حوسێن شێخ یەکێک لە ئەندامانی باڵای دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنەکان بڕیارێکی ڕوونی فەڵەستینییەکانە و لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان سەرچاوە دەگرێت و لە پێناو پتەوکردنی بنەماکانی دیمۆکراسییە.

ناوبراو لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم هەواڵەش وتی کە دوورە لە ڕاستی و بۆ خوڵقاندنی کێشەیە لە بەردەم هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین./.