وردەکاری ڕێکەوتنەکەی عێراق و ئەمریکا ئاشکرا بوو
(0) /
وردەکاری ئەو ڕێکەوتنەی کە لە پاش گەڕی چوارەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن واژۆ کراوە و بە دیاریکراوی لە ڕاگەێندراوی تایبەت بە کۆبوونەوەکەی جۆبایدن و مستەفا کازمیدا هاتووە، ئاشکرا کرا.
بە پێی ئەو ڕێکەوتنە، ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ هێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە.
واشنتن بەڵێنی داوە ڕێز لە سەروەری عێراق و یاساکانی بگرێت.
واشنتن لە پاڵپشتیکردنی عێراق بە تایبەت لە شەڕی دژ بە تیرۆر بەردەوام دەبێت.
عێراقیش لای خۆیەوە بەڵێنی پاراستنی ئەو هێزانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی داوە کە مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژ بە هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە دەکەن.
عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو بنکانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدا جێگیر کراوە، بنکەی سەربازی عێراقین و بە پێی یاسای ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبرێن و بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لەو بنکانەش تەنیا بۆ مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی عێراقە لە شەڕی دژ بە تیرۆر.
بەغدا و واشنتن لەو ڕێکەوتنەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پەیوەندی ئەمنی نێوانیان بە تەواوی بۆ مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکردن و هاوکاری هەواڵگری دەگۆڕدرێت./.
تێبينيێك بنێرە: