بەرهەم ساڵح لە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراق چی بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وتووە؟

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح سوورە لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا.

ئیسماعیل حەدیدی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح بە وردی چاودێری دۆسیەی هەڵبژاردنەکان دەکات و سوورە لە سەر بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە لە کاتی دیاریکراوی خۆی.

ناوبراو وتی کە سەرۆک کۆمار پێی واتە کە هەڵبژاردنەکان یەکێکە لە ئەنجامەکانی خۆپێشاندانەکانی مانگی تشرینی 2019 و داوایەکی جەماوەرییە و نابێت دوا بخرێت.

حەدیدی وتی کە سەرۆک کۆمار دڵنیایی بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت./.