کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پاشگەزبوونەوەی لایەنەکانی ڕەتکردەوە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Jul 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پاشگەزبوونەوەی هەندێک لایەنی سیاسی هیچ کاریگەرییەکی لە سەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر نابێت.

جەمانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هیچ کاندیدێک بە فەرمی پاشگەزبوونەوەی خۆیی ڕادەستی کۆمیسیۆن نەکردووە و ئەوەی کە باس لە هەڵوێستی هەندێک لایەن دەکرێت بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان، تەنیا لێدوانە و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو بووەتەوە.

ناوبراو وتی کە ئەگەر کاندیدێک بە فەرمی داوای پاشگەزبوونەوەش بکات، کاریگەریی لە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکان نابێت.

تا ئێستا موقتەدا سەدر، ساڵح موتڵەگ و ئەیاد عەلاوی ڕایانگەیاندووە کە لایەنە سیاسییەکانی سەر بە ئەوان بایکۆتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دەکات. لە بەرامبەردا نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە کە ئەم هاوپەیمانییە پابەندە بە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی مانگۆ ئۆکتۆبەر./.