وتەبێژی حکومەتی هەرێم: دڵنیا بن لە گەڵ بەغدا دەگەینە ڕێکەوتن
(0) /
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە بەردەوامی وتووێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دڵنیایی ئەوەیدا کە هەر دوو لا لە سەر نەوت و بودجە دەگەنە ڕێکەوتن.
جوتیار عادل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە وتووێژەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراق بەردەوامە و وەک حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆمان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن پیشانداوە و وتووێژەکانی ئێستاش بە تەواوی ئیجابییە.
ناوبراو وتی کە دڵنیاین لەوەی کە دەگەینە ڕێکەوتن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی کە چاوەڕوان دەکرێت پرۆژەیاسای هەرێمی کوردستان لە 10 ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: