هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بڕی 5 ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازیمان بە عێراق داوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Jul 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم هاوپەیمانییە تا ئێستا بە بڕی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازیی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق داوە.

واین مارۆتۆ ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2014 تا ئێستا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێدانی کەرەستە و پێداویستی سەربازی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوام بووە.

ناوبراو وتی کە هاوکارییەکان بە بڕی زیاتر لە 5 ملیار دۆلار بووە.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتی کە پێدانی ئەو هاوکارییە بە عێراق بەشێک لە سندۆقی دابینکردنی دارایی، مەشق و پڕچەککردنی هێزەکانی عێراقە کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت.

مارۆتۆ ڕایگەیاند کە هاوکارییەکان سەرجەم بوارەکانی وەک پەیوەندییەکان و هەواڵگریی گرتووەتەوە و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت./.