لە سەر ناردنی 200 ملیار دینارەکە نوێترین زانیاری بڵاو کرایەوە

(0) / / كوردستان / مستەفا کازمی


Aug 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بۆ شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیش پێویست بە هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات تا ئەو پارەیە وەک پشکی هەرێم ڕەوانە بکرێت.

ئەمە وتەی فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراقە کە ڕایگەیاندووە مستەفا کازمی تا کۆتایی ئەمساڵ لە ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بە پێی بودجەی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت و هەر ڕێکەوتنێکی دیکە پێویستی بە هەماهەنگی هاوبەش هەیە لە بەر ئەوەی کە یاسای بودجە تەنیا پەیوەندی بەمساڵەوە هەیە.

فازڵ نەبی ڕایگەیاندووە کە بەردەوامبوونی ناردنی پارەکە لە لایەن بەغداوە، دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان باشتر دەکات و حکومەتیش دەتوانێت بە بێ لێبڕین مووچە دابەش بکات./.