مەسرور بارزانی: دەبێت ڕێکەوتنی شەنگال جێبەجێ بکرێت

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر گرنگی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شەنگال کردەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی 7 ساڵ بە سەر هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شەنگال ڕایگەیاند کە جینۆسایدی کوردانی ئێزدی تاوانێکی هێندە دڕندانەیە کە هەموو کات لە ویژدانی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا دەمێنێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئێزدی بۆ شوێنەکانی خۆیان بە هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی ناوەندی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئامانجی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و ناوچەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.

بارزانی جەختی لە سەر گرنگی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شەنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو قەزایە کردەوە و ڕایگەیاند کە پێویستە تاوانبارانی داعش دادگایی بکرێن و چارەنووسی بێسەروشوێنکراوەکانی ئێزدیش ئاشکرا بکرێت./.