ڕەوتی سەدر لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پاشگەز نەبووەتەوە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی هاوپەیمانی سائیرۆن وەک باڵی سیاسی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە موقتەدا سەدر لە سەر بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر پێداگری دەکات و هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە ئارادا نییە.

ڕامی سەکینی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕەوتی سەدر لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی خۆی و لایەنە سیاسییەکان جەختی لە سەر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان کردووەتەوە.

ناوبراو وتی کە ئەگەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دوا بخرێت حکومەتەکەی مستەفا کازمی تا مانگی نیسانی ساڵی 2022 درێژە بە چالاکییەکانی دەدات.

سەکینی وتی کە هەندێک پەیام بە ڕەوتی سەدر گەیشتووە کە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق بە گشتی دەکات.

ئەندامەکەی هاوپەیمانی سائیرۆن ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی عێراق ناگاتە گۆڕینی سیستەمی سیاسی و تەنیا ڕواڵەتەکان دەگۆڕێت./.