ئەمریکا بەنیازە هێزە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە بباتە هەرێمی کوردستان

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

ماڵپەڕێکی فەرەنسی ڕایگەیاندووە کە هێرشە بەردەوامەکانی سەر ناوچەی سەوز و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، وایکردووە کە واشنتن بیر لە چەند بژاردەیەکی وەک گواستنەوەی هێزەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی بنکە سەربازییەکانی لەم ناوچەیە بکاتەوە.

ماڵپەڕی ئینتلیجنس ئۆنلاین ڕایگەیاندووە کە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق کە لە ساڵی 2020 ڕووی لە دابەزین کرد هێشتا زیاتر لە بەغداوە دەبینرێت بەڵام بە پێی بەردەوامبوونی هێرشە ڕۆکێتییەکان و هەڕەشەی واشنتن بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا چەند بژاردەیەکی لە بەردەستە کە یەک لەوان جێگیرکردنی ئەو 2500 سەربازەیە لە هەرێمی کوردستان.

ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە کە کۆنسووڵخانەی نوێی ئەمریکا بە تەواوبوونی دەتوانێت شوێنی بەشێک لەو هێزانە بکاتەوە و ڕەنگە بنکەی نوێی سەربازیش لە هەرێم بکرێتەوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پەرەپێدانی بنکەی سەربازی هەریر یەکێکی دیکە لە بژاردەکانی ئەمریکایە.

ماڵپەڕە فەرەنسییەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی زیاتری ئەمریکا ڕەزامەندیی لە سەر گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەربڕیوە.