کۆشکی سپی: ڕاپۆرتەکەی تیرۆری خاشقچی بڵاو دەکەینەوە
(0) /
وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی لە سەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی تیرۆری جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعوودیە کردەوە.
جێن ساکی وتی کە حکومەتی جۆبایدن بەڵێنی ئەوەی داوە کە لە زووترین کاتدا ئەو ڕاپۆرتە بڵاو دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەو ڕاپۆرتە لە بەشی نهێنی دەرهێنراوە و لە ڕێگای بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکاوە بڵاو دەکرێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: