نازم دەباغ: هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تاران هەڵەیەکی پرۆتۆکۆلی بووە

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Aug 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە زۆر جار وڵاتانی جیهان ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە بەڵام بەرامبەر بە کورد ڕاستگۆ نەبوون، ئێران هەر لە سەرەتاوە ئەو ڕاستگۆیەی تێدا بووە.

نازم دەباغ لە وتووێژێکدا سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی تاران و لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، وتی: سەبارەت بەو پرسە پەیوەندی بە منەوە کرا کە ئایا من ئاگام لێیە؟ منیش وتم باشترن بەڵگە ئەوەیە خۆتان سەیری کامێراکانی فڕۆکەخانە بکەن و ئەوانەی دەزانن کێ هاتووە و کێ چووە و کێ ئەو ئاڵایەی داوەتە دەستی سەربازەکەوە.

ناوبراو وتی: زۆر جار وڵاتانی جیهان ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە بەڵام لە گەڵ کورد ڕاستگۆ نەبوون، ئێران هەر لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ ڕاستگۆیەکی تێدا هەبووە بەرامبەر بە کورد وەک پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی بەڵام لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق.

نوێنەری حکومەتی هەرێم وتی کە ئەوە ڕوویداوە هەڵەیەکی پرۆتۆکۆلی بووە، بە لانیکەمەوە کە ئاڵای کوردستانی هەڵکرد، دەبووایە ئاڵای عێراقیشی لە تەنیش بوایە./.