ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 197 دۆسیەی گەندەڵی تۆمار کراوە

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Aug 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی 197 دۆسیەی گەندەڵیی لەمساڵدا ڕاگەیاند و وتی کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش بۆ پێشخستنی شێوازی بەدواداچوونی دۆسیەکان هاوکاریمان دەکەن.

ئەحمەد ئەنوەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە لەمساڵ 197 دۆسیەی گەندەڵی لە سەرتاسەری کوردستان داوای یاساییان لە سەر تۆمار کراوە، 53 لەو دۆسیانە لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت، لە گەڵ 224 دۆسیەی ساڵانی ڕابردووش کە هێشتا لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.

ناوبراو وتی کە 445 داوای سزادان کراوە کە 185 یان تایبەتە بە ساڵی 2021 و 287 یان دۆسیەی ساڵانی پێشووترن.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ڕایگەیاند کە لە شەش مانگی ڕابردوو 695 فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان بۆ ئەم دەستەیە گەڕاوەتەوە.

ئەحمەد ئەنوەر ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا هاوکاریی دامودەزگاکانی دژە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەکەن./.