عێراق زانیاری لە سەر گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ کوێت ئاشکرا دەکات
(0) /
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە گواستنەوەی بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقەوە بۆ کوێت لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و واشنتن بووە.
یەحیا ڕەسوڵ وتی کە ئەو هێزانەی لە عێراق کشاونەتەوە هێزی سەربازی نەبووە و ئەرکیان تەنیا پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بووە و ئەو هێزانەش ماونەتەوە هێزی ڕاوێژکارین.
ناوبراو وتی کە عێراق لە ئێستادا پێویستی بە هێزی شەڕکەر نییە بەڵام بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکان پێویست دەکات ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق بمێننەوە.
یەحیا ڕەسوڵ وتی کە هێزەکانی عێراق ئەرکی پاراستنی هێزە ڕاوێژکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەستۆ دەگرن./.
تێبينيێك بنێرە: