هەرێم و بەغدا هێزێک بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان و داواکراوان پێک دێنن

(0) / / كوردستان / تەحسین خەفاجی


Aug 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە هێزێکی هاوبەش لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان و کەسانی داواکراو لە سەرتاسەری عێراق و هەرێم پێک بێت.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق وتی کە لە پاش سەرکەوتنە گەورەکان لە ئەنجامی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بڕیاری گرنگ سەبارەت بە بەردەوامی و بەربڵاویی ئەو سەرکەوتنانە دەرکراوە.

ناوبراو وتی کە بڕیار دراوە ناوەندی ئەمنی هاوبەش بە بەشداری چەندین یەکە لە هێزەکانی فیدراڵ، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و هێزی پێسمەرگە پێک بێت و ئەرکی لەناوبردنی تیرۆریستان و کەسانی داواکراو لە ئەستۆ بگرێت.

خەفاجی وتی کە ئەو هێزانە بە پێ هیچ بەربەستێک و لە سەر فەرمانی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان ئەرکەکەی خۆیان جێبەجێ دەکەن./.