نێوانی ئاڵا و یەکێتی تێکچووە

(0) / / فایلی تایبەت / ئاڵا تاڵەبانی


Aug 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئاڵا تاڵەبانی دوور بخاتەوە، ئەگەرچی لە ڕێگای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ناتوانێت لە ڕیزی کاندیدەکانی خۆی لای ببات بەڵام زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بڕیارە وەک کاندیدی ئەو حزبە سەیر نەکرێت و پاڵپشتیی نەبێت.

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئەم حزبە لە پەرلەمانی عێراق و کاندیدی بازنەی یەکی کەرکوکە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستانی بەڵام لە پاش گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی یەکێتی، پێدەچێت پێگەی جارانی لای دەسەڵاتدارانی ئێستای حزبەکەی نەمابێت.

ناوبراو خوشکی محەممەد تەحسین تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاری بە وەکالەتە کە لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و چەند کاتژمێرێکیش دەستبەسەر کرا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە یەکێتی لە هەمان بازنەی کەرکوک دەیەوێت پاڵپشتی لە کاندیدێکی سەربەخۆ بکات.

پشتکردنە ئاڵا تاڵەبانی لە درێژەی گۆڕانکارییەکانی 8 ی تەمموزی ئەمساڵەوە دێت کە بووە هۆی دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لەوانەی کە لە سەر باڵی ناوبراو هەژمار کراون./.