شێعەکان لە سەر بەڕێوەچوون یان دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیار دەدەن

(0) / / ئاسیا / هەڵبژاردنەکانی عێراق


Aug 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییە شێعەکانی عێراق بڕیار لە سەر ئەوە دەدرێت کە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10 ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت یان بۆ ساڵی داهاتوو دوا دەخرێت.

عەبود عیساوی ئاشکرای کردووە کە لە کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەدا بیرۆکەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان خراوەتەڕوو.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی سەدر بۆ کشانەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان وایکردووە کە بیر لە دواخستنی بکرێتەوە، بە تایبەت ئەوەی کە ناوبراو تێبینی ئەمنیی هەیە.

عیساوی ڕایگەیاندووە کە  شێعەکان لە کۆبوونەوەیەکی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو پرسە یەکلایی دەکەنەوە و دواتر لە گەڵ کورد و سوننەش تاوتوێی دەکەن./.