کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق: دەستکاری دەنگەکان نەکراوە

(0) / / ئاسیا / هەڵبژاردنەکانی عێراق


Nov 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

چاوەڕوان دەکرێت دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو تاوتوێی سکاڵاکانی تایبەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکات تا پاش ئەوە بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ڕەوانەی دادگای فیدراڵی بکرێت.

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی میدیایی لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی کە ئەنجامی سکاڵاکان ڕۆژی یەک شەممە رادەستی دەستەی دادوەری کراوە و لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی ئەو دەستەیە دەکرێت.

ناوبراو وتی کە ئەمەش دەتوانێت بەستێنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە لایەن کۆمیسیۆنەوە دابین بکات.

عیماد جەمیل وتی کە هیچ دەستکارییەک لە هەڵبژاردنەکاندا نەکراوە و بڕیارەکانی دەزگای داد بۆ هەمووان دەبێت جێبەجێ بکرێت.

ئەو ئەندامەی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیکردەوە کە هیچ کاریگەرییەکی دەرەکی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و هەروەها لە تاوتوێکردنی سکاڵاکان بوونی هەبێت./.