الفرات: گۆڕانکاری زۆر لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سێ پارێزگا ڕوو دەدات

(0) / / ئاسیا / هەڵبژاردنەکانی عێراق


Nov 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە گۆڕانکاری زۆر لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق لە سێ پارێزگا بە تایبەت لە بەغدا ڕوو دەدات.

ئەو سەرچاوە بە ماڵپەڕی الفرات ی ڕاگەیاندووە کە پاش هەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکان گۆڕانکاری زۆر لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە سێ پارێزگای بەغدا، نەینەوا و بابل ڕوو دەدات.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەنجامی نوێ لە کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو ڕادەگەێندرێت.

ئەو بەرپرسە عێراقییە هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەژمارکردنەوەی دەنگی ژمارەیەک سندۆق کە سکاڵایان لە سەرە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەزگای دادوەری دەست پێدەکات./.