هەوڵێکی ئاشتەوایی لە ناوخۆی یەکێتی شکستی هێنا

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Aug 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە دەستپێشخەری بەرهەم ساڵح، هەر یەک لە لاهور شێخ جەنگی و قوباد تاڵەبانی لە هاوینەهەواری مێرگەپان کۆبوونەوە بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

سەرۆک کۆماری عێراق هەوڵی ئەوەیداوە کە لە ڕێگای ئەو کۆبوونەوە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی چارەسەر بکات بەڵام پێداگری ماڵی جەلال تاڵەبانی لە سەر دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و براکانی لە کاروباری حیزبی وایکرد کە ئەو دەستپێشخەرییە شکست بێنێت و ئەنجامێکی نەبێت.

سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ڕەنگە کۆبوونەوەی لەو شێوەیە دیسانەوە ساز بکرێت بەڵام کاتێکی بۆ دیاری نەکراوە و بە لای تاڵەبانییەکانەوە ئەو دۆسیە تەواو بووە و جارێکی دیکە ڕێگا بە کاری حیزبیی لاهور شێخ جەنگی نادرێت./.