ژمارەی کرێکارە بیانییە دەرکراوەکان لە عێراق ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / عێراق


Aug 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە لە چەند مانگی ڕابردوو زیاتر لە 33 هەزار کرێکاری بیانی نایاسایی لەم وڵاتە دەرکراون.

خالید محەنا وتی کە هەر کرێکارێکی بیانی موڵەتی نەبێت یان موڵەتی مانەوەکەی تەواو بووبێت و بۆ نوێکردنەوەی ڕێوشوێنی ئیداری پێویستی نەگرتبێتەبەر، دەستبەجێ لە عێراق دەکرێتە دەرەوە.

ناوبراو وتی کە ئەو کرێکارانە بە یاسایی هاتوونەتە عێراق و موڵەتی مانەوەیان هەیە، هیچ کێشەیەکیان نییە و دەتوانن درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی کە هەر خاوەن کارێک کەڵک لە کرێکاری بیانی نایاسایی وەربگرێت غەرامە دەکرێت.

وتیشی کە ئامارێکی ڕاست و درووست لە سەر ژمارەی کرێکارە بیانییەکان لە عێراقدا نییە و زۆربەیان لە کەرتی تایبەتدا چالاکی دەکەن./.