ئەمریکا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی هیوا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە.
سەرکەوت شەمسەدین وتی کە دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان بە ناوی سیخوڕیکردنەوە بۆ ئەمریکا بووەتە جێی نیگەرانی ئەمریکییەکان.
ناوبراو وتی کە ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئێمە لە کاتێکدا مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکەین چۆن دەکرێت خەڵک سیخوڕیمان بۆ بکات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە ئەمریکا نیگەرانە لەوەی خەڵکی ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لە هەرێمی کوردستان بە هۆی دەربڕینی بۆچوونەکانیانەوە دەستبەسەر دەکرێن./.
تێبينيێك بنێرە: