هەرێمی کوردستان: لە دەروازە سنورییەکانی ئێمەوە قاچاخچێتی نییە
(0) /
بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە قاچاخچێتی نییە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان بە پێگەی بغداد الیوم ی ڕاگەیاندووە کە هێزێکی ئاسایش بۆ ڕێگری لە قاچاخ لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان جێگیر کراوە و لە دەروازە سنورییەکان ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگری لەم دیاردەیە گیراوەتەبەر.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم کار بە یاسای عێراقی بۆ ڕێگری لە هاوردەی ئەو کاڵا و بەرهەمە قەدەغەکراوانە دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: