ئەمریکا لە سەر پەکەکە پەیامێکی بە بەرپرسانی هەسەدە گەیاندووە
(0) /
کۆبوونەوەیەکی گرنگ و نهێنی لە نێوان هەسەدە و ئەمریکییەکان بەڕێوەچووە و تێیدا پەیامێکی گرنگ لە سەر پەکەکە ئاشکرا کراوە.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سەر ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاندووە کە لە شاری ڕققە بەڕێوەچووە و بەرپرسانی هەسەدە لە سەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردییەکان لە گەڵ ئەمریکییەکان وتووێژیان کردووە.
ئەمریکییەکان وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی خۆیان بۆ هەسەدە ڕایانگەیاندووە کە دەبێت سەرکردە و فەرماندەکانی پەکەکە لە سوریا دەربکرێن تا تورکیا پاساوی هێرشی نەمێنێت.
ئەوان هەروەها بە بەرپرسانی هەسەدەیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر سەرکردە و فەرماندەکانی پەکەکە لە سوریا بمێننەوە تورکیا بەردەوام هەوڵی تیرۆرکردنیان دەدات./.
تێبينيێك بنێرە: