قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی عێراق ڕاگەێندرا

(0) / / ئاسیا / عێراق


Feb 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

بەیاننامەیەکی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە سەرجەم دەستە و وەزارەتەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە نوێیەکان ڕاسپاردووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی عێراق بەدەر لە حاڵەتە پێویستە مرۆڤییەکان بە تەواوی قەدەغە کراوە.

بەیاننامەکە هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە خەڵک لە هەر گردبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی خۆیان بە دوور بگرن./.