ئەرشەد ساڵحی: داعش لە کەرکوک گەڕاوەتەوە

(0) / / ئاسیا / ئەرشەد ساڵحی


Sep 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وتی کە زیاتربوونی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکانی باشوری کەرکوک ئاماژەیەکی مەترسیدارە لە سەر گەڕانەوەی چالاکییەکانی داعش.

ئەرشەد ساڵحی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کوژرانی ژمارەیەک لە هێزەکانی حکومەتی فیدراڵ لە نزیک ناوچەی ڕەشاد لە باشوری کەرکوک، وتی کە هێرشە تیرۆریستییەکان لە کەرکوک ئاماژەیەکە بۆ گەڕانەوەی داعش.

ساڵحی زیاترکردنی چالاکییە هەواڵگرییەکان و پرۆسە سەربازییەکان بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشی بە پێویست ناو برد./.