تورکمانەکان هەڵوێستی خۆیان لە سەر کەرکوک ئاشکرا کرد
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە دیسانەوە کەرکوک بووەتەوە جێی ململانێی سیاسی بە تایبەت لای حیزبە سیاسییە کوردییەکان.
ئەرشەد ساڵحی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی کە شاری کەرکوک بە تایبەت لای حیزبە سیاسییە کوردییەکان دیسانەوە خراوەتەوە ڕۆژەڤ و ئێمەش وەک تورکمانەکان دەستبەردرای ئەم شارە نابین.
ساڵحی وتی کە لە نزیکەوە چاودێریی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەین و ڕێگە نادەین کەرکوک ببێتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان.
وتیشی کە دەبێت هاوسەنگی لە دانانی پۆستە حکومییەکانی ناو دامودەزگاکانی شاری کەرکوک و حکومەتی عێراق هەبێت و پشکی تورکمان، عەرەب و کورد پارێزراو بێت./.
تێبينيێك بنێرە: