تورکمانەکان پاڵپشتی لە کام کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەن؟

(0) / / ئاسیا / ئەرشەد ساڵحی محەممەد حەلبوسی


Jan 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرەی تورکمانی بە سەرۆکایەتی ئەرشەد ساڵحی پاڵپشتی خۆیی بۆ کاندیدبوونی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم لە پێناو وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.

لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی ئەرشەد ساڵحیدا هاتووە کە ناوبراو لە گەڵ محەممەد حەلبوسی کۆبووەتەوە و تاوتوێی مافی تورکمانەکانیان لە حکومەتی نوێی عێراقدا کردووە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ساڵحی پاڵپشتی بەرەی تورکمانیی بۆ محەممەد حەلبوسی دەربڕیوە.

حەلبوسیش بەڵێنی ئەوەیداوە کە مافی تورکمانەکان لە حکومەتی نوێی عێراق لە بەرچاو بگیردرێت./.