کوڕی بەرپرسێکی باڵای بەعس بەنیازە ببێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق

(0) / / ئاسیا / سەدام


Sep 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

کوڕەکەی سوڵتان هاشم، کۆتا وەزیری بەرگری ڕژێمی سەدام، لە سەر لیستی ئۆسامە نۆجەیفی کاندیدی هەڵبژاردنەکانی عێراقە لە یەکێک لە بازنەکانی شاری موسڵ.

خالید سوڵتان هاشم بە یەکێک لە دیارترین کاندیدەکانی هاوپەیمانییەکەی نۆجەیفی لە پارێزگای نەینەوا دادەنرێت.

پێشتر لە کۆتایی حوزەیرانی 2021 دادگای تەمیزی عێراق تانەی خالید سوڵتان هاشمی قبووڵ کرد و بۆ بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکان گێڕایەوە.

ناوبراو بە تۆمەتی بەعسیبوون لە لایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادگەرییەوە دوور خرابوویەوە.

دادگای تەمیزی فیدراڵی ڕایگەیاندووە کە کوڕەکەی سوڵتان هاشم ئەندامی هیچ دەزگایەکی داپڵۆسێنەری ڕژێمی بەعس نەبووە و بڕیاری دوورخستنەوە لە هەڵبژاردنەکان نایگرێتەوە./.