تورکمانەکان: هەرێمی کوردستان زیاترین مافی بە ئێمە داوە
(0) /
ئەو دوو نوێنەرەی پێکهاتەی تورکمان کە لە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان پۆستی باڵایان وەرگرتووە، ڕایانگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان زیاترین مافی بە پێکهاتەکان داوە.
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە ئێستا پێکهاتەکان بەشداری و کاریگەری زۆریان لە حکومەت و پەرلەمانی کوردستاندا هەیە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە پێکهاتەکان لە عێراق کێشەی زۆریان هەیە بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەو کێشانە بەدی ناکرێن و سەرجەم پێکهاتەکان لە حکومەت و پەرلەمان نوێنەریان هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: