یەکێتی واز لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ناهێنێت

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Sep 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند کە پشکی کورد لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، لە گەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم گرێدراوی یەکن و هەر بۆیە یەکێتی چاوەڕوانی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی کە تا ئێستا یەکێتی کاندیدی ئەو پۆستەی یەکلایی نەکردووەتەوە و باسکردنی لە ئێستادا بۆ بازاڕگەرمییە.

وتیشی کە یەکێتی کادیری زۆرە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هەر لە بەرهەم ساڵحەوە تا خەڵکی دیکە، با هەڵبژاردنەکان تەواو بێت، ئەو کات یەکێتی کاندیدی دیاری دەکات./.