نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان: نامانەوێت هەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخرێت
(0) /
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەم وڵاتە لە کاتی خۆیدا کردەوە.
جنین پلاسخارت وتی کە بە هیچ شێوازێک نامانەوێت هەڵبژاردنەکان لە عێراق دوا بخرێت و لە گەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردداین.
ناوبراو داوایکرد کە لایەنەکان دووربکەونەوە لە ساختەکاری.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 103 نوێنەری لە سەرتاسەری عێراق بۆ ڕێگری لە ساختەکاری دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: