هاوپەیمانی نیشتمانی بایکۆتی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / هاوپەیمانی نیشتمانی


Sep 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراقی لە سەرجەم بازنەکان لە کوردستان و عێراق ڕاگەیاند.

حوسێن ئەحمەد وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی لە سەرجەم بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەرێم و عێراق ڕاگەیاند و داواشی لە خەڵک کرد کە بڕۆنە بەردەم سندۆقەکانی دەنگدان و بەرپرسانە دەنگەکان بسووتێنن و ناوی خۆیان بە تۆمار کراوی بە بێ هیچ بژاردەیەکی دیاریکراو لە بازنەکانی دەنگدان جێبهێڵن.

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی نیشتمانی هەروەها ڕایگەیاند کە لە ئێستادا دابڕان و دوورکەوتنەوە لە دەسەڵات و حیزبە دەسەڵاتدارەکان بە باشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ ئەوەی هێڵێکی جیاکەرەوە هەبێت لە نێوان ئەم دوو هێزە، هێزی گەندەڵکار و قۆرخکاری دەسەڵات بە تەزویر و ساختەکاری و هێزی گەل و دژە گەندەڵی و ستەملێکراو./.