ژمارەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندرا

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Sep 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی تەنگەژەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستانن کە زۆربەیان عێراقین.

لە ڕاگەێندراوێکی ئەو ناوەندەدا هاتووە کە لە هەرێمی کوردستاندا 926 هەزار و 18 کەس وەک ئاوارە و پەنابەر ژیان بە سەر دەبەن کە 664 هەزار و 237 کەسیان ئاوارەی ناوخۆیی عێراقن.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە 241 هەزار و 937 کەس لەوانەش ئاوارەی سورین، 10 هەزار و 548 کەسی ئێرانی، 8 هەزار و 479 کەس تورکی، 736 کەسی فەڵەستینی و 81 کەسیش لە پەنابەرانی جۆراوجۆرن.

لە وردەکاری ئەو ڕاگەێندراوەشدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە سەدا 30 ی ئاوارەکان لە کەمپەکاندا دەژین کە ژمارەیان 36 کەمپە و لە سەدا 70 ی ئەوان لە دەرەوەی کەمپەکان و لە ناو کۆمەڵگادان.

هەروەها ڕوونکراوەتەوە کە لە سەدا 41 ی ئاوارەکان لە پارێزگای هەولێر، لە سەدا 40 لە پارێزگای دهۆک و لە سەدا 19 ی ئەوانیش لە پارێزگای سلێمانین./.