ماوەی سەربازی زۆرەملێ لە عێراق چەند دەبێت؟
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق زانیاری وردی لە سەر ماوەی سەربازی زۆرەملێ لەم وڵاتە ئاشکرا کردووە.
عەباس سروت ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق وتی کە ماوەی ئەو سەربازییە بۆ کەسانی نەخوێندەوار 2 ساڵ، بۆ کەسانی هەڵگری بڕوانامەی پۆلی شەشی 12 ی ئامادەین یەک ساڵ، بۆ ئەوانەی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایان هەبێت 2 مانگ و بۆ ئەوانەش هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن 6 مانگ دەبێت.
ناوبراو وتی کە مووچەی سەربازەکانیش بە پێی ئاستی خوێندەواری لە نێوان 500 تا 750 هەزار دیناری عێراقی لە یەک مانگدا دەبێت.
عەباس سروت هەروەها ڕایگەیاند کە یاساکە لەم خولەی پەرلەمان بە هۆی ماوەی کەمی تەمەنی تەواو نابێت و لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ و پەسەند دەکرێت.
لە عێراق تا ساڵی 2003 و ڕووخانی حکومەتی بەعس، یاسای سەربازی زۆرەملێ کاری پێدەکرا تا ئەوەی کە پۆڵ برێمر دەسەڵاتداری سەربازی ئەمریکا لە عێراق سوپای ئەم وڵاتەی هەڵوەشاندەوە و سوپایەکی نوێی بە پێی سیستەمی ئازاد نەک زۆرەملێ دابین کرد./.
تێبينيێك بنێرە: