کەسوکاری زیندانیانی بادینان چەند داواکارییەک دەخەنەڕوو
(0) /
نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاندووە کە 72 کەس لە زیندانیانی بادینان مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاندووە و دۆخی بەشێک لەوانیش خەراپە.
ئەیهان سەعید لە ڕاگەێندراوێکدا داوایکردووە کە ڕێگا بە زیندانییەکان بدرێت کە خێزان و پارێزەرەکانیان ببینن و دەستگیرکراوەکانیش لە زیندانی ئاسایشی گشتییەوە بۆ چاکسازی گەوران بگوازرێنەوە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی ڕاگەێندراوکەدا داوایکردووە کە پرۆسەی دادگاییکردنی ڕاگیراوەکان دەست پێبکات و یەکلایی بکرێنەوە کە زیاتر لە ساڵێکە بە مەبەست دادگایی ناکرێن.
نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان هەروەها ڕایگەیاندووە کە مانگرتنی ئەو کەسانە بە هۆی ئەو زوڵمەیە کە لە زیندان بەرامبەر بەوان دەکرێت و ئەرکی هەموو کەسیشە لە بەرامبەر ئەم پرۆسە نادیمۆکراسی و نایاساییەی بەرامبەر خەڵکی ناڕازی بادینان بێنە دەنگ و هەوڵ بۆ ئازادکردنیان بدرێت./.
تێبينيێك بنێرە: