سەرکردەیەکی قاعیدە لە ئەندونیزیا دەستبەسەر کرا

(0) / / ئاسیا / قاعیدە


Sep 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی ئەندونیزیا ڕایگەیاند کە هێزی دژە تیرۆری ئەم وڵاتە سەرکردەیەکی گرووپی تیرۆریستی قاعیدە و تۆمەتبار بە تەقینەوەکانی ڕابردوویان دەستبەسەر کردووە.

ئەبو ڕوسدان لە نزیک جاکارتای پایتەخت لە گەڵ سێ داواکراوی دیکەدا دەستبەسەر کرا.

بەرپرسانی ئەندونیزیا ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو سەرکردەی قاعیدە لەم وڵاتەیە.

ڕوسدان تەمەنی 61 ساڵە و لەدایکبووی جاوەی ناوەڕاستە و لە ساڵی 2003 بە هۆی حەشاردانی تۆمەتباری تەقینەوەکانی بالی کەوتە زیندان، ساڵی 2006 پاش ئازادی، وتارە توندەکانی دەستپێکرد و لە یەکێک لە وتارەکانیدا ئەفغانستانی وەک مەڵبەندی جیهاد ناو برد./.