لە چاوپێکەوتنەکەی نێوان بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان چی گوزەرا؟
(0) /
چاوپێکەوتنی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری نیۆیۆرک بەڕێوەچوو.
ڕاگەێندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە و هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات وتووێژ کراوە.
بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ ئەردۆغان جەختی لە سەر دابینکردنی سەقامگیری ناوچەکە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە وتووێژ و لێک تێگەیشتن کردەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیاش هەوڵەکانی عێراقی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەرز نرخاند و پاڵپشتی وڵاتەکەشی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق دووپات کردەوە./.
تێبينيێك بنێرە: