لە سەر فرۆشتنی کارتی دەنگدان فەتوایەک لە عێراق دەرکرا
(0) /
کۆڕبەندی شەرعزانی عێراقی فەتوایەکی لە سەر حەرامکردنی فرۆشتنی کارتی دەنگدان دەرکرد.
کۆڕبەندەکە کە باڵاترین مەرجەعی شەرعزانی سوننەکانە و بارەگاکەی لە بەغدایە، لە فەتوایەکدا ڕایگەیاند کە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان درووست نییە و نرخەکەشی حەرامە لە بەر ئەوەی کە دەبێتە هۆی سەرخستنی خەڵکانی گەندەڵ و دەسەڵاتدار.
لە بەشێکی دیکەی ئەو فەتوایەدا هاتووە کە کارت فرۆشتن یارمەتیدانە لە سەر کاری خەراپە و گوێ نەدانە بە گرنگی شایەتیدان و لە دەستدانی ئەمانەت و بەرپرسیاریەتییە و دەرگای ساختەکاری و تەزویر دەکاتەوە و هەموو هاوڕان لە سەر حەرامکردنی./.
تێبينيێك بنێرە: