یوسف محەممەد بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم: گەلێکتان چەماند

(0) / / كوردستان / یوسف محەممەد


Sep 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: گەلی کورد گوناهی چییە کە لە ماوەی کەمتر لە نیوە سەدەدا دوو جار نسکۆی بە سەردا هاتووە؟

یوسف محەممەد کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕایگەیاند: بە ڕیفراندۆمەکەتان کارتی سەربەخۆییتان سووتاند، لە سەدا 52 ی خاکتان دۆڕاند، هەرێمتان بەرامبەر بە بەغدا لاواز کرد و گەلێکتان چەماند.

ناوبراو هەروەها جەختیکردووەتەوە کە تا لێپرسینەوە نەبێت ئاشبەتاڵ و شکست هێنان هەر لە پێشە./.