یوسف محەممەد: لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی حزبی هەیە

(0) / / كوردستان / بەغدا چین ئەمریکا یوسف محەممەد


Apr 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا سەرقاڵی کێشەی چین و شەڕی ئۆکراینایە و گرنگییەکی کەمتر بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.
یوسف محەممەد لە وتووێژێکدا لە گەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان و بوونی گەندەڵی، بە هۆی لاوازبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ نزیکبوونەوە لە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، ڕایگەیاندووە لە ئەگەری ڕێکەوتنی ئەنکەرە و دیمەشق، دۆسیەی کورد یەکێک لەو دۆسیانە دەبێت کە هەر دوو وڵات وتووێژی لە سەر دەکەن.
یوسف محەممەد ڕایگەیاندووە کە تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت و بەرپرسانی کوردی ناچار کرد بۆ بەغدا بگەڕێنەوە و لە گەڵ حکومەتی بەغدا بگەنە ڕێکەوتن.
ڕاشیگەیاندووە کە لە هەرێم دامەزراوە و حکومەتی نیشتمانی نییە بەڵکوو دەسەڵاتی ئەمری واقیعی حزبی بوونی هەیە./.