ترەمپ تەنیا بەربەستی گەیشتنەوەی بە کۆشکی سپی ئاشکرا کرد

(0) / / ئەمەریکا / دوناڵد ترەمپ


Sep 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تەنیا بەربەستێک کە دەتوانێت ڕێگری لە کاندیدبوونەوەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 بکات، نەخۆشییە.

دوناڵد ترەمپ جارێکی دیکە پلانی خۆیی بۆ بەشداری لە خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: تەنیا هەواڵێکی خەراپ لە لایەن پزیشکێکەوە دەتوانێت ڕێگری لە کاندیدبوونم لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، بەڵام من هەستێکی باشم هەیە.

ترەمپ ئێستا تەمەنی 75 ساڵە، پێش ئەمە بە پیرترین سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەژمار دەکرا، بەڵام ئێستا جۆبایدن بە 78 ساڵەوە پیرترین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە./.