نێچیرڤان بارزانی: ڕای جیاواز لە نێو پارتیدا هەیە
(0) /
جێگری سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە لە نێو ئەم حیزبەدا ڕای جیاواز هەیە.
نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی یەک شەممە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەیدا وتی: ڕەنگە بۆچوونی جیاواز لە ناو پارتیدا هەبێت، ڕایەکی جیاواز لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەیەک، ئەمە بە دڵنیاییەوە هەیە.
ناوبراو وتی: بەڵام لە ئەنجامدا پارتی حیزبێکی یەکگرتووە، یەک سەرکردایەتی هەیە، یەک ئاڵا و یەک سەرکردەی هەیە و لە پێناو گەلیشدا خەبات دەکات.
بارزانی ڕایگەیاند کە پارتی جێگرەوەی هیچ حیزبێک نییە لە کوردستان./.
تێبينيێك بنێرە: