لە پەرلەمانی وڵاتێکی ئەورووپی ژنان بوونەتە زۆرینە
(0) /
ئایسلەندا ناوی وەک یەکەم وڵاتی ئەورووپی تۆمار کراوە کە زۆرینەی پەرلەمانەکەی لە ژنان پێکهاتوون.
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئایسلەندا دەریخستووە کە ژنان لە کۆی 63 کورسی 33 کورسییان بە دەست هێناوە و بە ڕێژەی لە سەدا 52 بوونەتە زۆرینەی پەرلەمانی.
بەراورد بە دوایین هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2017، ژنان زیاترین کورسییان بە دەست هێناوە.
یەکەم جارە کە لە وڵاتێکی ئەورووپی ژنان بەم ڕێژەیە سەرکەوتن بە دەست بێنن، پێشتر سوید بە لە سەدا 47 ژنان ئامادەی پەرلەمانەکەی بوون./.
تێبينيێك بنێرە: