ڕێواس فایەق بۆ نێچیرڤان بارزانی: زۆرینە پەرلەمانییەکەی پارتی ساختەیە

(0) / / كوردستان / ڕێواس فایەق


Sep 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێواس فایەق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وەڵامێکی توندی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێمی دایەوە و وتی کە ئەو زۆرینە پەرلەمانییەی پارتی پێی دەنازێت، ساختەیە.

ڕێواس فایەق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر وتی: بڕیارمدابوو بە بێدەنگی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان بکەم، بەڵام نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە دەنگی هێنام کاتێک وتی کە ئێستا تەنیا حسێب بۆ پارتی دەکرێت، ئەوەش خۆی لە خۆیدا بەشێکە لە کەلتوری سڕینەوەی بەرامبەر.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی: دەمەوێت بە سەرۆکی هەرێم بڵێم، وەک عورفی سیاسی دەبێت ئەو کۆکەرەوەی هەمووان بێت بەڵام هەموو بنەمایەکی تێکشکاند کە بە یەکڕیزی بچینە بەغدا./.