بەریتانیا: هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی بازرگانی ئێمە لە کەنداوی عۆمان

(0) / / ئەورووپا / بەریتانیا


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ژووری عەمەلیاتی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند کە کەشتییەکی ئەم وڵاتە لە کەنداوی عۆمان هێرشی کراوەتە سەر.

ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە هێرشی سەر ئەو کەشتییە بازرگانییەی بەریتانیا لە کاتژمێر هەشت و چل خولەکی شەوی پێنج شەممە بووە.

ژووری عەمەلیاتی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان لە سەر ئەو ڕووداوە دەستیپێکردووە بەڵام ئاماژەیەکی بە وردەکاری زیاتر نەداوە./.