وردەکاری دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Sep 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بە نێوەندگێڕی حکومەتی عێراق لە شاری بەغدا بەڕێوەچووە.

بە پێی زانیارییە میدیاییەکان، دانوستانەکان هەفتەی ڕابردوو بووە و لە ئاستی وەزیردا نەبووە و تێیدا هەر دوو لا لە سەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان وتووێژیان کردووە.

گۆڤاری تاران تایمزیش ڕایگەیاندووە کە عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران و عادل جۆبەیر ڕاوێژکاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە سەرۆکایەتی شاندەکانی هەر دوو لایان کردووە.

پێشتر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندبوو کە هیوای بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە هەیە./.