نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنەکانی دیکە: بە دژایەتی ئێمە دەنگتان بۆ کۆناکرێتەوە

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Oct 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەڵمەتی بانگەشەی حیزبەکەی لە سلێمانی وتی کە ئەو سەردەمە بە سەرچووە کە لایەنەکانی دیکە بە هێرشکردنە سەر پارتی دەنگ کۆبکەنەوە، لە بەر ئەوەی کە خەڵک ووشیارن و چیدی بڕوایان بەو شتانە نییە.

نێچیرڤان بارزانی وتی: ئەو سەردەمە بە سەرچووە کە هیچ لایەنێک بیەوێت بە هێرشکردنە سەر پارتی و پەلاماردانی لەم ناوچەیە دەنگ کۆبکاتەوە، ئەو سیاسەتە تا ماوەیەک لە عێراق و هەرێمی کوردستان پەیرەو دەکرا.

بارزانی وتی: لە هەرێمی کوردستانش باوی ئەوە نەماوە قسە بە پارتی بڵێن و دەنگ کۆبکەنەوە، لە بەر ئەوەی کە خەڵک ووشیارن و ئەو تەکنیکە بەتاڵ بووەتەوە./.