گۆڕان لە دژی هێرشکردنە سەر غالب محەممەد هاتە دەنگ

(0) / / كوردستان / بزوتنەوەی گۆڕان


Feb 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر هێرشکردنە سەر غالب محەممەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق هاتە دەنگ.

وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە بە کارێکی ترسنۆکانە ناوی بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە کاردانەوەیە لە دژی ئەو بزوتنەوەیە.

لە ڕاگەێندراوێکی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە کە هێرشەکەی سەر غالب محەممەد بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانە.

ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت بکەرانی پشت ئەو پیلانە بەرنامە بۆ داڕێژراوە ئاشکرا بکرێن و دامەزراوە ئەمنییەکانیش بەرپرسیاریەتی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارمیدا لە ئەستۆ بگرن./.